پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه، مافی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی ده‌داته عێراق، بۆ تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕۆژه‌یاسایه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد، كه تیایدا مافی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌دادگا دژی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌داته عێراق، ئه‌گه‌ر هاتوو ڤاكسینه‌كانیان كاریگه‌ریی لاوه‌كی نه‌رێنیی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران جێبهێڵێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه، ده‌وڵه‌ت پابه‌نده به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی به‌كارهێنه‌رانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
چین به‌فه‌رمی 50 هه‌زار ژه‌م ڤاكسینی كۆرۆنای به‌دیاریی داوه‌ته عێراق، له‌و بڕه‌ش پێنج هه‌زار ژه‌م پشكی هه‌رێمی كوردستانه.