ڕۆژانە خواردنی یەک مۆز چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و ماددەسوودبەخشەکان ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو و تەندروست بخورێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.

مۆز دەوڵەمەندە بە بەکتین جۆرێکە لە ڕیشاڵ چارەسەری کێشەکانی کرداری هەرس دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری گەدە دەدات کە بەهۆی ترشەڵۆکی گەدەوە دروستدەبێت، بەهۆی ئەو ماددانەی تێیدایە یارمەتی باشترکردنی میزاج دەدات، ئەگەر بەڕێژەکەی دیاریکراو بخورێت یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

How To Lose 8 Kgs Weight In 7 Days | banana protein shake, gm diet plans, gm diet

وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبخشێت و وادەکات شەکری خوێن وردە وردە بەرزبێتەوە نەک بەخێرایی و لەناکاو کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات وەک دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن چونکە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، سووڕی خوێن چالاک دەکات، مەترسی توشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا