سوودەکانی گێزەر بۆ پێست

پۆڵەتیک پرێس

گێزەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، کانزاکان و دژەئۆکسانەکان، سوودێکی زۆری بۆ پێست هەیە، یارمەتی تەندروستی پێست دەدات.

سوودەکانی گێزەر بۆ پێست، گێزەر دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامینەکان ئەمەش ڕێگری لە چرچولۆچی و پیربون دەکات، پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات، ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی دروستکردنی کۆلاجین دەدات کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ ڕەونەقدارکردنی پێست، پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت.

چەند تێکەڵەیەکی گێزەر بۆ پێست:

-گێزەر لەگەڵ هەنگوین و زەیتی زەیتون، ئەم تێکەڵەیە بۆ شێدارکردنەوەی پێست بەکاردەهێنرێت، شێوازی بەکارهێنانی، دوو کەوچکی بچووک گێزەی لە ڕندەدراو، کەوچکێکی بچووک شیری کرێمی، کەوچکێکی بچووک هەنگوین، سێ بۆ چوار دڵۆپ زەیتی زەیتون، ئەوانە هەمووی جوان تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاو و ملی دەدەیت بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت.

-شەربەتی گێزەر و ئاوی گوڵ، ئەم تێکەڵەیە بۆ پاراستنی پێست لە تیشکی خۆر بەکاردێت، شێوازی بەکارهێنانی، نیو کوپ شەربەتی گێزەر لەگەڵ شەش دڵۆپ ئاوی گوڵ تێکەڵ دەکەیت و لە شوشەیەکدا دایدەنێیت، ڕۆژانە یەکجار بەکاریدەهێنیت.

-گێزەر و ماست، ئەم تێکەڵەیە یارمەتی کەمکردنەوی پەڵەی ڕەشی پێست دەدات، شێوازی بەکارهێنانی، دوو کەوچکی بچووک شەربەتی گێزەر لەگەڵ دوو کەوچکی بچووک ماست تێکەڵ دەکەیت، لە پیستی دەدەیت و مەساجی پێدەکەیت، دواتر بۆ ماوەی ٢٥ خولەک وازیلێدەهێنیت، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت.

-شەربەتی گێزەر و دارچینی، ئەم تێکەڵەیە بۆ نەهێشتنی زیپکە و ڕەونەقدارکردنی پێست بەکاردێت، شێوازی بەکار‌هێنانی، دوو کەوچکی بچووک شەربەتی گێزەر، نیو کەوچک دارچینی هاڕاو، دوو کەوچکی بچووک هەنگوین هەمووی جوان تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە پیستی دەدەیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا