پۆڵەتیک پرێس
نەعنا یەکێکە لە سەوزە بەناوبانگەکان لەهەموو جیهاندا بەکاردەهێنرێت تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردن و زەڵاتەکان دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
نەعنا تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و هەوکردنەکانی گەدە کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان پارێزگاری لە خانەکانی جەستە دەکات و بەرگری لەش دژی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بەهێزدەکات، تایبەتمەندبوونی بە دژەهەوکردن و بەکتریا ڕێگری لە کێشەکانی پێست و دروستبوونی زیپکە دەکات.
وەک چارەسەرێک بۆ دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە، سەرمابوون، گیارنی لوت، کۆکە، هەوکردنی گەروو و سییەکان بەکاردەهێنرێت، دژەئۆکسانە بەهێزەکانی تێدایە سوودێکی زۆر بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست هەستیاری ڕەبۆوە دەناڵێنن، هەویری ددانی لە نەعنا دروستکراو ڕێگری لە گەشەی بەکتریاکانی ناو دەم دەکات کە دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم.