زیانەکانی خواردنەوەی گیراوەی چا و شیر بەگەدەت بەتاڵ

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوەی چا و شیر بەیەکەوە یەکێكە لە خواردنەوە باوەکان کە خواستێکی زۆری لەسەرە، پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن لەبەر چەند هۆکارێک گیراوەی چا و شیر بەگەدەی بەتاڵ نەخورێتەوە.

بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک کە بەیانیان لەخەو هەڵدەستێت گەدەی لە بەرزترین پلەی ترشەڵۆکدایە لەوکاتەدا خواردنەوەی چا و شیر بەگەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی سووتانی گەدە و زیادبوونی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا، بەپێی توێژینەوەکان باشترین کات بۆ خواردنەوەی گیراوەی چا و شیر هەشت بۆ نۆ کاتژمێر پێش خەوتنە.

ماذا يحدث عن شرب الشاي بالحليب على الريق؟ :: وكالة نيروز الاخبارية

هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن خواردنەوەی چا و شیر بەیەکەوە وادەکات هەندێک لە کانزاکانی جەستە وەک ئاسن و زینک کەمبێتەوە و ئەوەش ئەگەری توشبوون بە ئەنیمیا زیاددەکات، بەپێی ماڵپەڕی سەدەل بەلەد پزیشک ئەحمەد سەبری پسپۆڕ لەبواری خۆراک ڕوونیکردۆتەوە خواردنەوەی گیراوەی چا و شیر بەڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی قەبزی و دروستبوونی زیپکە لەسەر پێست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا