نوستن لە ڕۆژدا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

یوری بیلینکۆڤ ئەندامی ئەکادیمیای زانستە ڕووسییەکان ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە بۆئەوەی چالاکییەکانی ڕۆژانەی بەباشی ئەنجامبدات.

بەپێی توێژینەوە زانستییەکان دەرکەوتووە مرۆڤ لە دوای کاتژمێر دووی شەو و دووی دوانیوەڕۆ ماندووبوونی دەردەکەوێت، بەڵام ئایا نوستن لە ڕۆژدا سوودی بۆ تەندروستی هەیە؟، لەکاتێکدا کە بەشێک لە خەڵک ڕاهاتوون بەڕۆژ بخەون.

یوری باس لەوەدەکات نوستنی ڕۆژ نابێت لە 10-25 خولەک زیاتر بێت و پێویستە لە پێش کاتژمێری چواری عەسرەوە بێت، چونکە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێکە بۆ هەستکردن بە ماندوێتی زیاتر و ئازاری جەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا