پۆڵەتیک پرێس
سێو یەکێکە لەو میوانەی بەردەوام لە بەفرگری بەشێکی زۆری ماڵەکاندا هەیە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەورە و منداڵ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا شەربەتی سروشتی سێو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
خواردنەوەی شەربەتی سێو ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:
-ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵەکانی تێدایە کرداری هەرس هێواشدەکاتەوە و یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەدات.
-پەرداخێک شەربەتی سێو نزیەکی 25 کالۆری تێدایە، ئەمەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-شەربەتی سێو سەرچاوەیەکی سەرەکی شێدارکردنەوەی جەستەیە، لەکاتی ڕشانەوە و سکچوون سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری لە وشکبوونەوەی دەکات.
-بەشێوەیەکی ئاسان هەرس دەبێت و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.