هەرمێ سیستمی بەرگریت بەهێز دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەرمێ یەکێکە لەو میوانەی بەهایەکی تایبەتی خۆی هەیە، چەندین سودی تەندروستی جیاوازی هەیە، هەم بۆ جەستە و هەم بۆ دەروون و بیرکردنەوەش، لە چەندین نەخۆشی دەتپارێزێت و سودی بۆ قژ و پێست هەیە.

میوەی هەرمێ یەکێکە لەو میوانەی، بە شێوەیکی بەرچاو لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا بەکارهاتووە، چونکە تام و چێژێکی جیاواز و تایبەتی هەیە.

هەرمێ بەهایەکی بەرزی هەیە لە سودە تەندروستیەکاندا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ باشکردنی کرداری هەرس، دژە ئۆکسانێکی زۆری تێدایە لە نەخۆشی شێرپەنجە دەتپارێزەت، هەروەها سودێکی زۆری هەیە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری هەروەها توانای مێشک و بیرکردنەوە زیاد دەکات، یارمەتی باس کردنی تەندروستی دڵ دەدات، سوڕی خوێن چالاک دەکات و برین و شانەکانی جەستە زوو چاک دەکاتەوە.

یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو خانمانەی دەیانەوێت بە سروستی منداڵیان ببێت، ڕیشاڵێکی زۆری تێدایە یارمەتی هەرس کردن دەدات، کالۆری کەم دەکاتەوە کێش دادەبەزێنێت، پارێزگاری لە پێست و قژ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا