سوودەکانی دارچینی بۆ قژ

پۆڵەتیک پرێس

دارچینی ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی تەندروستی قژدا هەیە، یارمەتی تەندروستی قژ دەدات و کێشەکانی چارەسەر دەکات.

سوودەکانی دارچینی بۆ قژ:

-ئەو ماددانەی تێدایە کە یارمەتی گەشە و پڕبوونی قژ بەشێوەیەکی خێرا دەدات.

-تایبەتمەندی دژە کەڕووی هەیە، بەمەش ڕێگری لە کڕێشی سەر دەکات.

-دارچینی سووڕی خوێن چالاک دەکات، ئەمەش ڕێگری لە هەڵوەڕینی قژ دەکات.

القرفة علاج سحرى للحفاظ على صحة شعرك.. تحمي من التساقط وتقضى على القشرة -  اليوم السابع

-دارچینی قژ بەهێز دەکات و ڕەونەقێکی تایبەتی پێدەبەخشێت، دەتوانرێت ماسکی دارچینی بۆ قژ بەکاربهێنرێت بۆماوەی یەک کاتژمێر، پاشان قژەکە بە ئاوی گەرم بشۆرێت ڕەونەقێکی زۆر بە قژەکە دەبەخشێت.

-یارمەتی پاککردنەوە و نوێبونەوەی پێستی سەر دەدات بەم شێوەیە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت: کەوچکێکی بچووک دارچینی هاڕاو، کەوچکێکی گەورە هەنگوین و سێ کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون تێکەڵ دەکەیت دواتر لە پێستی سەری دەدەیت و مەساجی پێدەکەیت، دواتر بۆماوەی 20 خولەک وازیلێدەهێنیت، پاشان بەشێوەی ئاسایی قژەکە بە ئاو و شامپۆ دەشۆیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا