پۆڵەتیک پرێس
لەمانگی ڕەمەزاندا سەرئێشە یەکێکە لەو کێشانەی ڕوبەڕووی بەشێکی زۆر لە ڕۆژوگران دەبێتەوە، بەتایبەتی لە ڕۆژەکانی سەرەتادا، ئەمەش دەبێتە هۆی بێهێزی و نەبونی وزەی تەواو بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانە.
هۆکارەکانی سەرئێشە لە مانگی ڕەمەزاندا:
-دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا
کاتێک ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەم دەبیتەوە هەستکردن بە سەرئێشە و بێهێزی زیاتر دەبێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە شەکر چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕێژەی شەکر لەخوێندا کاتێک دەیخۆیت ڕاستەوخۆ ڕێژەی شەکری خوێن بەرزدەبێتەوە و دوای ئەوەش دادەبەزێت.
-وشکبوونەوەی جەستە
جەستە پێویستی بەڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنیەکان هەیە، کاتێک ڕێژەی پێویست لە شلەمەنیەکان و ئاو و ناخورێتەوە جەستە ڕوبەڕووی وشکبونەوە دەبێتەوە و هۆکارێکی سەرەکی سەرئێشەیە.
-خواردنەوە دەوڵەمەند بە کافایینەکان
ئەو کەسانەی ڕۆژانە بەشێوەیەکی بەرچاو ئەو خواردنەوانە دەخۆنەوە کە دەوڵەمەندن بە کافایین وەک چا و قاوە، کاتێک بەڕۆژوو دەبن و لەو خواردنەوانە دادەبڕێن تووشی سەرئێشە دەبن ئەمەش نیشانەیەکە دەریدەخات جەستە پێویستی بە کافایین هەیە.