سوودە تەندروستیەکانی کاکی

پۆڵەتیک پرێس

کاکی جۆرێکی میوەیە سووسێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزاکانی فۆسفۆر، پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکانە، جەستە دەپارێزێت و ڕێگری توشبوون بە چەندین نەخۆشی دەکات.

سوودە تەندروستیەکانی کاکی:

-دەوڵەمەنەدە بە ڤیتامین سی بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپیەکان دەدات.

-کاکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان یارمەتی تەندروستی چاو دەدات و دەیپارێزێت.

-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین بی، پڕۆتین، چەوری سوودبەخش و کاربۆهیدراتی تێدایە، هەوکردنەکانی گەدە کەمدەکاتەوە و ڕێگری لە ئاوسانی سک و قەبزی دەکات.

فوائد فاكهة الكاكا للجنس .. قد تعزز الأداء الجنسي لفوائدها الصحية الرائعة -  كل يوم معلومة طبية

-دەوڵەمەنددە بە ماددەی فلافۆنید و کارۆتینەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سی و قۆڵۆن کەمدەکاتەوە.

-توێژینەوەکان دەریانخستووە میوەی کاکی تایبەتیمەندی دژەئۆکسانی هەیە، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان، توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە دەدات.

-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لە جەستەدا دەدات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک