سەربازگەیەکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان موشەکبارانکرا

پۆڵەتیك پرێس:
کەمێک پێش ئێستا سەربازگەی زیلیکان کە سەربازگەیەکی سوپای تورکیایە موشەکبارانکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی فەرمی ئەحرار شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پێشتر هۆشدارییان دابووە تورکیا لە خاکی عێراق بە ئامانج نەگرێت، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سەربازگەی زیلکانیان کردووەتە ئامانج.

گروپی ئەحرار شەنگال ڕاشیگەیاندووە، توانیویانە زیانی گیانیی و ماددیی بە سوپای تورکیا لەو سەربازگەیە بگەیەنن.

هاوکات ئەو گروپە جەختیکردووەتەوە لەوەی، هێرشەکانیان بۆسەر تورکیا بەردەوامیی دەبێت، تا ئەو کاتەی تورکیا لەنێو خاکی عێراق بوونی بمێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا