سەدر و بارزانی لە پڕۆژەیاساکەیاندا سزای لەسێدارەدانیان بۆ هەرکەسێک داناوە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت

پۆڵەتیک پرێس:
بەگوێرەی ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی دانان لەگەڵ ئیسرائیل، سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتا هەتایی بۆ هەر کەسێک دادەنرێت، پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت.

بەگوێرەی پڕۆژەیاسایەک کە هاوپەیمانی سێقۆڵی (سەدر، بارزانی و حەلبووسی) پێشکەشی پەرلەمانی عێراقیان کردووە و لە ئێستادا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، هەرجۆرە پەیوەندی دانانێکی ئابووریی، سیاسی و کلتوریی لەگەڵ ئیسرائیل، یاخود گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە قەدەغەیە.

هاوکات هەر بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە هەر هاووڵاتیەکی عێراقی لەسەر ئاستی کەسی یاخود ڕێکخراوەیی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل دابنێت، بە سزای لە سێدارەدان یاخود زیندانیی هەتا هەتایی بەند دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا