یەكێتی ‌و گۆڕان دواین هۆشداری دەدەنە پارتی

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان، دواین هۆشدارییان داوەتە پارتی دیموكرات، بەوەی چیتر نابێت ئەم دۆخە بەردەوام بێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ناو كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی‌و گۆڕان دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، لەكۆبوونەوەكە هەردوولا هاوڕابوون، كە چیتر نابێت ئەم دۆخەی لەهەرێمی كوردستان بەردەوام بێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی‌و گۆڕان، لەكۆبوونەوەكە گەیشتوون بەوەی، ئەو هۆشدارییە بكەن بەیاداشتێك‌و ئاراستەی پارتی دیموكراتی بكەن، وەك لایەنی سەرەكی حكومەت، بەوەی نابێت چیتر دۆخی خەڵكی بەم شێوەیە بەردەوام بێت.

شاندی باڵای یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان رۆژی یەك شەممە لەشاری سلێمانی كۆبوونەوە، كە لەراگەیەنراوی كۆبوونەوەكەش جەختیان لەوە كردبووەوە، پێویستە بەپەلە شاندێكی خاوەن بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چارەسەركردنی ریشەیی و كۆتایی كێشەی بودجە و موچە بنێرێت.

كۆبوونەوەكەی گۆڕان‌و یەكێتی لەكاتێكدایە، دۆخی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەڕووی داراییەوە، دۆخێكی خراپەو پەیوەندی بەگرژییەكانی نێوان هەولێرو بەغداش هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا