جوتیار عادل: هیچ موچەیەكی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەرانی هەرێم لای ئێمە نیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: پاشەكەوتی موچە لای حكومەتی هەرێم نیە لەلای حكومەتی عیراقە.

لەپرێس كۆنفرانسێكدا لەپاش كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران جوتیار عادل وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە و لەبارەی بۆردومانەكەی چەند رۆژی رابردووەوە وتی: بەداخەوە ئەوە یەكەمجار نییە، حكومەتی هەرێم سیاسەتی خۆی هەیە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ جیهان و دراوسێكانداو رێز لەحكومەتی وڵاتان دەگرێت تا رێز لە سەروەریی هەرێم و بەتایبەتیش سەروەریی عێراق بگیرێت.

جوتیار عادل وتی: ئێمە نەبوینەتە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێكانمان بەڵكو حكومەتی هەرێم دەیەوێت فاكتەرێك بێت بۆ چارەسەرەی كێشەكان، هیچ دامەزراوەیەكی ئیسرائیل لە هەرێم نییە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی دەرخستنی راستیان پێكهێناو رایانگەیاندو باسیان كرد كە هیچ بەڵگەیەك نییە لەبارەی هەبونی دامەزراوەی ئیسرائیل لەهەرێم لەكاتێكدا داواشمان لە ئێرانیش كرد كە خۆی ئەندام بێت لەو لیژنەیەدا.

سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵیش جوتیار عادل وتی: سەرۆكایەتییەكانی هەرێم بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیان رەتكردەوە، ئێمە داوامان لە حكومەتی عیراق و پەرلەمان كرد كە ئەو دادگایە بەپێی دەستور پێكبهێنێتەوە، چونكە هیچ یاساك لەپەرلەمانەوە دەرنەچوە بۆ پێكهێنانی بەڵكو بەبڕیارێكی پۆڵ برێمەر حاكمی مەدەنی ئەوكاتی عیراق پێكهێنراوەو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش راگەیەنراوی لەوبارەیەوە دەركردوە.

لەبارەی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانیشەوە ئەوەی خستەڕوو:حكومەتی هەرێم ئەگەر بیرتان بهێنمەوە كە قەیرانی دارایی بو لەكاتی كۆرۆنا پارەی قەرز كرد بۆ پێدانی موچە، ئەم بابەتە بەلارێدا بردنی هەیە، لەساڵی 2014 حكومەتی عیراق بودجەی هەرێمی بڕی ناچاربوین پاشەكەوتی موچە بكەین بۆیە ئەو پارەیە لەلای حكومەتی عیراقە نەك حكومەتی هەرێم، لە هەمانكاتدا حكومەتی هەرێم كاری لەسەر دەكات و ئەمەش لە خەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا