پرۆژەی گەشتیاری لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە لە شاری سلێمانی چەند پرۆژەی گەشتیاری، لە دوکان و سەرچنار و چەق چەق و قلیاسان دروست بکرێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی چەند پرۆژیەکی گەشتیاری لە شاری سلێمانی لە ڕێگەی پێدانی زەویەوە بە زیادکردنی ئاشکرا.

قوباد تاڵەبانی و ئەمەل جەلال لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دروست کردنی پرۆژەی گەشتیاری و جوانکاری کرد بۆ ناوچەکانی دوکان سەرچنار چەق چەق قلیاسان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا