13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچوغ کوژران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەکانی عێراق 13 چەکداری داعشیان لە چیای قەرەچوغ کوشت.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن لە سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە، توانراوە 13 چەکدارای رێکخراوی داعش لەناو حەشارگەیەکدا لە  چیای قەرەچوغ لە سنوری شارۆچکەی مەخمور بکوژن، هاوکات چەند حەشارگەیەکی داعشیش لە ناوبەرن.

ئاماژەی بەوەشدا، بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق، دوای ئەوەی دانپێدانیان بە داعشێک کردووە، کە لە لایەن دەزگای هەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە، زانیارییان لێوەرگرتووە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا