ئەڵمانیا مانەوەی هێزەكانی لە عێراق درێژكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا، بەهۆی بوونی مەترسییەكانی داعش ماوەی مانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق درێژ بكاتەوە.

بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەهۆی بوونی ئەركی هێزەكانی ئەو وڵاتەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و بڕیارەكەش بەدەنگی 431 پەرلەمانتار پەسندكرا.

بەپێی بڕیارەكە هێزەكانی ئەڵمانیا تاوەكو كۆتایی كانوونی دووەمی 2022 لە عێراق دەمێننەوە.

پێشتر ئەڵمان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی دژی داعش، 500 سەرباز و راوێژكاری خۆی لە عێراق جێگیركرد.

ئەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دوای ئەوە دێت، سەرەڕای راگەیاندنی سەركەوتنی حكومەتی عێراق بەسەر داعشدا، بەڵام هێشتا شانە نوستووەكانی ئەو گروپە چەكدارییە مەترسین بۆ سەر دانیشتوانی عێراق و هێزە ئەمنییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا