یەکێتی لە هەولێرەوە لەسەر رادەستکردنی وەهاب هەڵەبجەیی هاتە دەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتی دەڵێت، داواكارییەكەی ئەمڕۆی داوكاری گشتی بۆ رادەستكردنی وەهاب هەڵەبجەیی، “بنەمای یاسایی نییە” و “یەکێتی وەکو داواکارییەکی ئاسایی ناو سۆشیال میدیا تەماشای دەکات.”
مەجید حەمەئەمین، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری ئەو حزبە، بە دەنگی ئە
مەریکای ڕاگەیاند، “تێوە گلاندنی دەزگا یاساییەکان لە ململانێی سیاسی کارێکی باش نییە، داواکاری گشتی دەبێت لەسەر زیادکردنی زەریبەو گیراوانی بادینان و سنوردارکردنی ئازادییەکان بێتە دەنگ، نەک دەستوەردان لە مەسەلەی وەهاب هەڵەبجەیی بکات، کە هێندە دۆسیەیەکی سیاسییە ئەوەندە یاسایی نییە.”
مەجید حەمەئەمین وتیشی، “ئەو داواکارییە بنەمای یاسایی نییە. یەکێتی وەکو داواکارییەکی ئاسایی ناو سۆشیال میدیا تەماشای دەکات، لەگەڵ رێزم بۆ داواکاری گشتی.”
دوێنێ رۆژی چوارشەممە 09-08-2023 سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا داوای رادەستکردنی وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی فەرماندەیی دژەتیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا