تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڕیەڵ می

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕیەڵ می تایبەتەمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ریەڵ می ڤی23 ئای دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ڕیەڵ می ڤی23 ئای کێشەکەی 185.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1612 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 600 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 دایمێنسیتی700 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە دوو کامێرای لەبەشی پشتەوە بەدیقەی(13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ڕەش و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا