زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی مۆبایلی نوێی زێت تی ئی ئەکسۆن30 فایف جی بە تایبەتمەندی نوێ و پێشکەوتوو دروست دەکات.

مۆبایلی زێت تی ئی ئەکسۆن30 فایف جی کێشەکەی 190 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.92 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2460/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن870ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+8+5+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، مۆبایلەکە سێ نموونەی بە ڕام و میمۆری جیاواز هەیە، جۆری یەکەم ڕامەکەی شەش گێگابایتە و میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، جۆری دووم ڕامەکەی هەشت گێگابایتە و میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، جۆری سێیەم ڕامەکەی 12 گێگابایتە و میمۆریەکەی 512 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4100 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا