تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس22 پڵەس

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ بڕیارە لەم مانگەدا مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس22 پڵەس بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بخاتە بازاڕەوە.

مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس22 پڵەس کێشەکەی 196 گرامە، ئەستوریەکەی 7.6 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری داینەمیک ئەمۆلید تو ئێکسە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2340 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1750 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+10+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 10 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا