پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، “ئەگەر پارتی و دەوڵەتی تورک سەربکەون شتێک بەناوی باشووری کوردستان نامێنێت”.
جەمیل بایک لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باسی لەوەکرد، “ئامانجی تورکیا و پارتی لاوازکردنی پەکەکە و لەناوبردنی تەواوەتی گەلی کوردە، بەگوێرەی ئەو پیلانگێڕییەش لە زاپ و ئاڤاشین دەستیان بە هێرشێکی نوێ کرد، ئەو هێرشەش تەنها دژی بزووتنەوەی ئێمە نییە، لە هەمان کاتدا دژی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتییە”.
وتیشی، “تورکیا هێرشێکی گەورەی دەستپێکردووە، پارتیش لە هەموو ڕوویەکەوە لەم شەڕەدا لەگەڵ تورکیایە، ئەم شەڕە بە هاوکاریی هەردووکیان ئەنجامدەدرێت، پارتی دەوروبەری گەریلا دەگرێت و ناوچەکانی لەیەک دادەبڕێنێت، دەبێتە هاوکاریی سەربازانی تورک بۆ ئەوەی بگەنە ناوچەکانی گەریلا، تەنانەت ئاسایشی سەربازانی تورکیاش دەپارێزێت و پێداویستییە سەربازییەکانیان پڕدەکاتەوە”.
جەمیل بایک داوای لە گەلی کورد بەتایبەت لە باشووری کوردستان کرد، “ڕێگە نەدەن دەوڵەتی توركیا و پارتی باڵادەستیی خۆیان بەسەر باشووری و کوردستاندا بسەپێنن و وتی: ئەگەر توركیا و پارتی سەربکەون شتێک بەناوی باشووری کوردستان نامێنێت، هیچ پارتێکیش لە باشوور لەسەر پێی خۆی نامێنێتەوە”.