موعین کازمی: هیچ ئاماژەیەک لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، سەرەڕای سستی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بەڵام لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هیچ ئاماژەیەک نییە.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان زیاتر لە 25 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و بەشێکی زۆری هێزە سیاسییەکان لەبارەی هەڵبژاردنەکان ئامادەکاری تەواویان کردووە، تەنها هەندێک لایەن نەبێت داوای دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

باسی لەوەشکرد، بودجەی گەورە تەرخاکراوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگکان بۆئەوەی خزمەتی پارێزگاکانیان بکەن، بۆیە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاریگەری زۆری لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو دەبێت.

ڕوونیکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کاردەکات بۆئەوەی لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت و لێکتێگەیشتنێکی باش لەنێوانیاندا هەیە و ڕەنگە بە سێ لیست بەشداری بکەن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.

لەکاتێکدا، بڕیارە 18ی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لە پارێزگالانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا