سبەی بەئامادەیی پلاسخارت کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی پێنجشەممە 9ی حوزەیرانی 2022، شەش لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارد، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق جارێکی دیکە کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە سبەی پێنجشەممە لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان شەش لایەنە سەرەکییەکەی هەرێم بەئامادەبوونی پلاسخارت لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چۆنێتی لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن کۆببنەوە.

لە ڕۆژی 26ی ئایاری ڕابردوو، شەش لایەنەکەی هەرێم بە ئامادەیی جێنین پلاسخارت لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.

لەوکاتەدا پلاسخارت وتی، “ئەگەر لایەنەکان پەلە بکەن لە رێکەوتن لەسەر یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن ئەوا هێشتا کات ماوە و دەکرێت لەو وادەیەى بۆی دیاریکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا