پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان ڕایگەیاند، بەگشتی دۆخەکە زۆر خراپە و لەم ڕۆژانەدا بەفەرمی وشکەساڵی ڕادەگەیەنین.
شادیە حسێن، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، لە کەلار و کفری و خانەقین ڕێژەیەکی کەم باران باریوە و بەرزترین ئاستی بارانبارین 110 میلیمەتر و نزمترینیش کە شارۆچکەی خانەقین بووە 89 میلیمەتری لێباریوە.
ئاشکراشی کرد، خراپترین شوێنمان خانەقینە، بەگشتی دۆخەکە زۆر خراپە و لەم رۆژنەدا بە فەرمی وشکەساڵی رادەگەیەنین.
ماوەی چەند ساڵێکە ئاستی دابارین لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئەمەش زیانێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ناوچەکە گەیاندووە.