پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تەقینەوەیەکی گەورە لە مزگەوتێکی پاکستان ڕوویدا و بەهۆیەوە 19 کەس کوژران و نزیکەی 90 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی پاکستان، تەقینەوەکە لە مزگەوتێک لەناو بنکەی پۆلیسی پاکستان لە باکووری رۆژئاوای شاری پیشاوەر لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ ڕوویداوە و بەشێک لە مزگەوتەکە ڕووخاوە.
لە ئێستادا برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینی هەندێکیان سەختە، هاوکات ژمارەی قوربانیان تا بێت ڕوو لە زیادبوونە.