پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، ئەوەی نەیهێشتووە تا ئێستا هیوا بكەوێت خێرخوازان و مەكتەبی دارایی یەكێتی بووە و ئەو گرفتانەشی لە هیوا هەن لە هەولێر و دهۆكیش هەیە.
یاد نەقشبەندی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “کەرتی ته‌ندروستی لە سلێمانی زیاد له چه‌ند مانگێكه گرفتی هه‌یه، به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ گرفته‌كه كه‌ڵه‌كه ده‌بێت”، دەشڵێت، “ئێستا زیاتر له 120 نه‌خۆشی شێرپەنجە پێویستی به دووجۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه کە لە نەخۆشخانەکەماندا بوونیان نەماوە، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كرێت بێگومان نه‌خۆشیه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات و گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن”.
ئاشکراشی کرد، “یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی ئێستا له حاڵه‌تی وه‌ستاندایه لە سلێمانی به‌شی(قه‌سته‌ره)یه كه تایبه‌ته به حاڵه‌تی كتوپڕی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، ئه‌ویش له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ده‌وه‌ستێت كه ئه‌وه‌ش وه‌ستا به‌ڕاستی كاره‌سات ڕووده‌دات”.
وتیشی، “به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ-یش ئێستا ده‌توانم بڵێم له لێوارێكی زۆر نزیكدایه بۆئه‌وه‌ی بوه‌ستێت، چونكه ئه‌ویش هیچ بڕەپارەیەکی بۆ سه‌رف نه‌كراوه وه‌كو من ئاگادارم له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا توانای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری توشبووانی نامێنێت بۆ نه‌خۆشه‌كان”.
باسی لەوەشکرد، “ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه به‌رده‌وام بێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاسته‌كه به‌شێوازێك ده‌بێت كه چاره‌سه‌رێكی زانستی بۆ نه‌خۆشه‌كان ناكرێت، به‌ڵكو ته‌نها به‌ڕێكردنی نه‌خۆش ده‌بێت هیوادارم نه‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمه ڕۆژانه 15 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تۆمار ده‌كه‌ین، ڕۆژانه 600 كه‌س سه‌ردان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامدانی پشكنین، ساڵانه زیاتر له 3 هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێت، وه بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به توشبووانی شێرپه‌نجه بكرێت، ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و سه‌نته‌ره شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له پارێزگای سلێمانی 80 ملیۆن دۆلاره”.