پۆڵەتیک پرێس
ئەو کەسانەی دەیانەوێت موڵکێک بکڕن، چانسیان هەیە بە کڕینی خانوویەک لەنزیک ڕۆیاڵ ساندینگهام بەنرخی 1.2 ملیۆن جونیەی ئستەرلینی ببنە دراوسێی شاژن ئیلیزابێس، خانووەکە نزیکە لە باخچەکەی شاژن کە ڕووبەرەکەی 20000 دۆنمە.
ماڵپەڕی “زە سەن” ئەوەی ڕوونکردەوە خانووەکە دەکەوێتە تەنیشت وێستگەی شەمەندەفەری وۆڵڤەرتۆن ناسراو بە وێستگەی شاهانەوەیە و کەسایەتیە گەورەکان بەکاریانهێناوە.
موڵکەکە خانووەیەکی سەرەکی وێستگەگە بوو تا ئەوکاتەی لەساڵی 1969دا داخرا، لە سێ ژووری نوستن و دوو گەرماو پێکهاتووە، خانووەکە لەساڵی 1898 دروستکراوە، باخچەیەکی گەورەی هەیە و دوو میل لە ماڵی شاژنەوە دوورە.