چۆنییەتی مایك ئەپ كردن بۆ كەسانی سپی پێست

پۆڵەتیك پرێس:
بە شێوەیەكی گشتی خانمان كێشەیان لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕەنگی ماكیاژدا هەیە بۆ پێستیان.

بێگومان ئاسان نییە ڕەنگی تایبەت بە پێستی خۆت بدۆزیتەوە، بەڵام شارەزایانی بواری مایك ئەپ چەند ئامۆژگارییەكان، خستووەتە ڕوو بۆ ئەو كەسانەی پێستێكی سپیان هەیە.

پرایمەر:
بێگومان پرایمەر بەشێكی سەرەكی ماكیاژی خانمانە، بەڵام پێویستە پرایمەری گونجاو بدۆزیتەوە، ئەو كەسانەی خاوەنی پێستێكی سپی و تەنكن، نابێت هەموو جۆرە پرایمەرێك بەكاربهێنن تا دەتوانن دەبێت پێستیان لەتیشكی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزن.

البرايمر

بەكارهێنانی فاوندەیشن لەگەڵ كرێمی تایبەت بە ڕوونكردنەوەی پێست.
مەبەسەت لە بەكارهێنانی فاوندەیشن و كرێم سپی كردنەوەی زیاتری پێستت نیە ، بەڵكو پێویستە فاوندەیشنێك هەڵبژێری كە لەگەڵ تۆنی پێستت گونجاو بێت و هەروەها كەڤەری زۆر نەبێت سرشتی بێت، بەڵام بەكارهێنانی ئەم ٢ پرۆدێكتە گرنگە بۆ یەك ڕەنگ كردن و ڕەونەقدار كردنی پێست.

مزج كريم الأساس مع كريم تفتيح البشرة

بەكارهێنانی هایلایتی شل لە جیاتی پاودەر.
كەسانی سپی پێست باشترە كە هایلایتەری شل بەكار بهێنن ،چونكە زیاتر سروشتی دەر ئەكەوێت لەسەر پێستیان ، پێچەوانەی پاودەر كە زۆر بە زاقی دەردەكەوێت و ناسروشتی دەبێت.

استخدام هايلايتر سائل بدلاً من البودرة

چاوی كاڵ و لێوی تۆخ.
هەمیشە ئەو كەسانەی خاوەنی پێستێكی كاڵ و سپین ، باشترە كە سێبەری كاڵ بۆ چاوەكانیان بەكار بهێنن لەگەڵ ڕەنگ كردنی لێوەكانیان بە ڕەنگی تۆخ ، سەرنج ڕاكێشتر دەردەكەون.

مكياج عيون ناعم وشفاه جريئة

بڕێكی كەم بلەش (سەر ڕوومەت)بەكار بهێنە.
بە هێواشی و لەسەر خۆ بلەشەكە بڵاو بكەرەوە بەسەر ڕوومەتت دا ، تاوەكو سروشتیتر دەربكەوێت.

تطبيق البلاش ببطء

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا