ڕێگایەک بەهۆی بۆقەوە دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی پایتەختی ئەستۆنی بڕیاری داخستنی ڕێگایەکی قەرەباڵغ لە شەودا دەدات، بۆ سەلامەتی ژیانی هەزاران بۆق لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ شوێنی تایبەتی زۆربوونی خۆیان، چونکە لەوانەیە لەکاتی پەڕینەوەیان سەیارە لێیان بدات.

خۆبەخشەکان لە بەهاردا هەڵدەستن بە لابردنی بۆقەکان لەسەر ڕێگاکە بۆ پاراستنی ژیانیان، لە ساڵەکانی ڕابردوودا ژیانی ٩٧ هەزار بۆقیان ڕزگار کردووە، لەوانەش دوو هەزاریان لەساڵی پێشوودا بوو لەسەر ڕێگایەک کە بڕیاری داخستنی درا لە پایتەختی تالین.

لەمساڵدا بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاکە چارەسەر داخستنی ڕێگاکەیە لەشەودا بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەو گیانەوەرانە، چونکە بەشێوەیەکی زۆر کۆمەڵ دەبن لەسەر ڕێگاکە بەجۆرێک ژمارەیان دەگاتە ٣٠٠ دانە لەیەک کاتدا، لەم کاتەدا بەهۆی تیشکی خۆر و گەرمی زەویەوە بۆقەکان ڕۆشتنیان خاو دەبێتەوە و خەواڵو دەبن ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی سەیارە لێیان بدات.

جێگری بەڕێوەبەری حەی هابرستی دەڵێت: دەسەڵاتداران لە لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی ژێر زەمینێک لە ڕێگاکەدا بۆ پەڕینەوەی بۆقەکان دروست بکەن یان گۆمێک لای ڕێگاکەوە دروست بکەن بۆئەوەی بۆقەکان لە زستاندا تیایدا بمێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا