بەڤیدیۆ.. سەگێکی پاڵەوان منداڵێکی نۆ مانگ لە مردن ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەگێک دوای ڕزگارکردنی منداڵێکی ساوا لە مردن لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە نازناوی “پاڵەوان”ی پێبەخشرا.

هێنری سەگێکی تەمەن هەشت ساڵە منداڵێکی ساوای تەمەن نۆ مانگی ڕزگارکرد کاتێک هەستیکرد لەکاتی نوستنیدا هەناسەی بۆ نادرێت، منداڵەکە لە ویلایەتی کۆنتیکیتی ئەمریکا لە شوێنی تایبەتی خۆی نوستبوو کاتێک توشی هەناسەتەنگی بوو سەگەکە هەستی پێکرد و دەیویست خەبەری بکاتەوە.

دایکی منداڵەکە وتی: ” هێنری بە سەری لە دەرگای ژووری منداڵەکەی دەدا و لە ژوورەوە لای منداڵەکە وەستابوو، هەرجارێک دەمانویست دووریبخەینەوە دەگەڕایەوە بۆئەوەی سەیری منداڵەکە بکات”.

صورة

دایکەکە باسی لەوەش کرد پێداگری سەگەکە وایکرد کچەکەی بپشکنێت، لەئەنجامدا بۆی دەرکەوت سەرمایبوە و کێشەی هەناسەدانی هەیە، بەهۆی قورسی هەناسەدان و کەمی ئۆکسجینیەوە هێواش هێواش ڕەنگی شین دەبوو، بۆیە بەپەلە گەیاندیانە نەخۆشخانە، باوکی منداڵەکە وتی: “دوای گەڕانەوەمان لە نەخۆشخانە لە درەنگانی شەودا خۆم و هاوسەرەکەم بڕیارماندا پاداشتی هێنری بکەین و ڕێگەی پێبدەین لەگەڵماندا بخەوێت، هەروەها بەڵێنی پارچەیەک گۆشتیشمان پێدا”.

دایک و باوکی منداڵەکە جەختیان لەوەکردەوە ئەمە یەکەم کاری پاڵەوانێتی سەگەکەیان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا