بە ڤیدیۆ..بڵاو کردنەوەی ٧٥٠ ملیۆن مێشولەی خۆکوژ

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا لە ویلایەتی فلۆریدا، ٧٥٠ ملیۆن میشولەیان بڵاو کردەوە، بە ناوی خۆکوژ، بۆ کوشتنی مێشولە زیانبەخشەکانیتر.

دامەزراوەی فلۆریدا کیز، ٧٥٠ ملیۆن مێشولەی بە هەوادا بڵاو کردەوە، کە دەتوانن مێشولەکانیتر بکوژن، بە دەستکاریکردنی بۆ ماوەییان دروست کراون.

ئەم مێشولە دەستکاریکراوانە، لە وەرزی هاویندا لە کاتی نزیک بوونەوە لە کەش و هەوای گەرم بڵاو دەکرێنەوە، تاوەکو ئەو مێشولانە لە ناو بەرن کە دەبنە هۆی بڵاو بوونەوەو گواستنەوەی ڤایرۆسەکان.

بەپێی بڵاو کراوەکان، پرۆژەکە لە لایەن پاراستنی ژینگەو بەشی ڕێگرتن لە نەخۆشی لە فلۆریدا پەسەند کراوە، بە ئەرکی خۆیانی دەزانن کە کۆمەڵگە لە ڤایرۆسەکان دووربخەنەوە ، ڕێگە بگرین لە مێشولە زیان بەخشەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا