توتییەک ڕێگری لە ئەنجامدانی دزییەک دەکات

پۆڵەتیک پرێس

تووتیەکی قسەکەر توانی رێگری بکات لە دزیکردن لە ماڵێک لە شاری ڤێرنی ئەڵمانی.

لە ڕاپۆرتێکی پۆلیسدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە دزەکان لە کاتژمێرەکانی بەیانی زوودا دوای شکاندنی بۆردی دەرگاکە چوونە ناوماڵی خێزانێک لە باکوری دۆسلدۆرف.

پۆلیسەکان باسیان لەوەکرد دزەکان ترساون کاتێک گوێیان لە تووتی خێزانەکە بوو کە دەیوت:”سڵاو، ئێوە لەوێن”، لەوکاتەدا دزەکان هەڵهاتن بێئەوەی هیچ شتێک ببەن، کاتێک پۆلیسەکان چوونە ماڵەکە تووتیەکە هەمان دەستەواژەی دووبارەکردەوە لەوکاتەدا بەڕێکەوت بۆیان دەرکەوت بۆچی دزەکان بەبێ بردنی هیچ شتێک ڕۆشتوون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک