فەرمانگەی میدیا و زانیاری: ساڵی 2021 داهاتی گشتی باج 796 ملیار دینار بووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2021دا داهاتی گشتی باج 796 ملیار دینار بووە و گەورە باجدەران 23٪ی کۆی گشتی داهاتی باج پێکدێنن.

ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، “داهاتی باج جگە لە دابینکردنی مووچە بۆ مووچەخۆران لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرجدەکرێتەوە”.

وتیشی، “لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان 694 گەورە باجدەر هەن کە %23ی داهاتی گشتی باج ئەوان دەیدەن”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، “کۆی داهاتی باجی گشتی لە ساڵی ڕابردوودا 796 ملیار دینار بووە و زیاتر لە 182 ملیار دینار لەو داهاتە گەورە باجدەران داویانە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا