ئەو كەسانە دەستگیركران كۆشكی كارمەندانی هاتووچۆیان سوتاندبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو كۆشكی سەرشەقامی كارمەندانی هاتۆچۆیان لەشاری سلێمانی سوتاندبوو .

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی سوتاندنی كۆشكی سەرشەقامی كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (ه ، ع ، ع) و (س ، ع ، ق ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا