منداڵێک بەهۆی کەسایەتییەکی کارتۆنیەوە بەناوبانگ دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆر لە منداڵان کاتێک لەدایک دەبن لێکچونێکی زۆر لە شێوەی دەموچاو لەنێوان ئەوان منداڵی دیکەدا هەیە، بەڵام منداڵێکی ئەمریکی بەهۆی لێکچوونی لە کەسایەتییەکی کارتۆنی ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە.

جۆرجێت وینسلۆ منداڵێکی ئەمریکیە تەمەنی چوار مانگە قژێکی قاوەی درێژی و پڕی هەیە هەر کەسێک سەیری دەکات کەسایەتی کارتۆنی بەناوبانگ جێمی نیوترۆنی بە مێشکدا دێت، بەپێی ماڵپەری میرەری بەڕیتانی دایکی جێنی ویسلۆ لە باشووری داکوتای ئەمریکا دەڵێت:” لەگەڵ دایکم قسەم دەکرد، وتی قژی جورجێت کەسایەتییەکی کارتۆنی بەبیردەهێنێتەوە، دواتر گەڕام وێنەی جێمی نیوترۆنم دۆزییەوە ئەوکاتە لە مەبەستی دایکم تێگەیەشتم”.

جێنی باسی لەوەشکرد وێنەیەکی کچەکەی و کەسایەتیە کارتۆنیەکەی لەتەنیشت یەکەوە دانا و بڵاویکردەوە هاوڕێکانی لێکیان جیانەدەکردەوە و وایاندەزانی هەردوو وێنەکە یەک کەسایەتییە، جێمی نیوترۆن کوڕێکی لێهاتووی درامای کارتۆنی منداڵانە لە دەرهێنان و بەرهەمهێناننی کۆمپانیای نیکولۆدیۆنە، باس لە ژیانی ڕۆژانەی کوڕێکی لێهاتوو دەکات کە خواستی داهێنانی هەیە، دراماکە لە چەندین کەناڵی جیاواز بە چەند زمانێکی جیاواز پەخشکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا