چیرۆکی نامۆترین هاوسەرگیری

پۆڵەتیک پرێس

لەڕووداوێکی نامۆدا پەرستارێکی بەڕیتانی هاوسەرگیری لەگەڵ زیندانییەکی ئەمریکی قبوڵ کرد کە بەتاوانی کوشتنی دوو کەس سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەڕیتانی چیرۆکەکە کاتێک دەستی پێکرد کە رێبیکا شۆرتی تەمەن 26 ساڵ کە خەڵکی ئۆکسفۆردشایری ڕۆژئاوای لەندەنە بە خێزانەکەی وت پشووەکەی لە ویلایە یەکگرتووەکان لە فلۆریدا و سان فرانسیسکۆ بەسەردەبات، بەڵام رێبیکا خێزان و خزمەکانی تووشی سەرسامی و شۆک کرد، کاتێک وێنەی هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ بکوژێکی مەکسیکی ئەمریکی بەناوی مانوێل ئۆڤانتی جونیوری تەمەن 35 ساڵ بڵاوکردەوە کە لە زیندانی “ئیمان” لە ئەریزۆنای ئەمریکا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.

بەڕێوەبەرایەتی زیدانی ئەمریکا ڕێگای بە بکوژەکەدا لە 14ی مانگی نیساندا بچێتە دەرەوەی زیندان بۆ هاوسەرگیریکردن، مانوێڵ بە پێکەنین و دڵخۆشیەوە وێنەی لەگەڵ بوکەکە دەگرت، کچە گەنجەکە لەگەڵ خێزانی بکوژەکە ئاهەنگی گێڕا و کێكی هاوسەرگیری کردنیشیان بە کرێمێکی ڕەش لێی نوسرابوو” هەتا مردن جیامان دەکاتەوە.”

ڕۆژنامە بەڕیتانیەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بکوژەکە زیاتر لە دە ساڵی لە زینداندا بەسەربردووە، لەساڵی 2010دا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە دوای ئەوەی لەساڵی 2008دا لەکاتی گەڕان بەدوای ماددەی هۆشبەردا دوو پیاوی کوشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا