منداڵێک بەهۆی سووتانەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بینینی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

منداڵێک بەهۆی ئەوەی لەکاتی خەودا لەجێگاکەی دەرچو و بەسەر وشککەرەوەیەکی قژدا کەوت، تووشی سووتانی ترسناک بوو لە سەر و ملیدا.

دایک و باوکی منداڵەکە دانییل و وێڵفی روبیتز دانیشتووی موانای باشووی ئۆسترالیا بوون، لەوکاتەی کچەکەیان سیینا کە تەمەنی حەوت مانگە خەوتبوو یاری تاوڵەیان لەگەڵ خێزانەکەیان دەکرد، کچەکەیان بە سەرین دەورەدابوو هەروەها هەموو 10 بۆ 15 خولەک جارێک دایک و باوکی سەیریان دەکرد بۆ دڵنیابونەوە لێی.

لەناکاو وێڵفی گوێی لە دەنگی وشککەرەوەی قژەکە بوو بەپەلە کچەکەی لەپشتیەوە دۆزییەوە کە توانای جووڵەی نەبوو، هەروەها وشککەرەوەکە کاری دەکرد و هەوا گەرمەکەی ڕاستەوخۆ لە پشت ملی دەدا، لە ترس و شۆکدا هاواری بۆ دانییلی هاوسەری کرد بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە بکات لەوکاتەشدا بەپەلە جلەکانیان داکەند و خستیانە بەر ئاوی سارد.

سیینا تووشی سووتان لە سەر و پشت ملی لە پلەی دووەم و سێیەم بوو، پزیشکەکان دەڵێن ئەگەری ئەوەی هەیە جارێکی دیکە قژی سەری لە هەندێ ناوچەدا گەشە نەکات، هەروەها بەهۆی ئاوسانی سەر و دەموچاوی چاوی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ توانای بینینی نەبوو، پێویستە سیینا هەموو دوو رۆژجارێک نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت بۆماوەی شەش هەفتە، یەکەم نەشتەرگەریشی بۆ کراوە.

هەردوو هاوسەرەکە باس لەوە دەکەن بەهۆی ڕوداوەکەوە زۆر خەفەتبارن و چەندین ڕۆژیان بێ خەو و نان خواردن بەسەر بردووە، ئەو خێرخوازیانەی تا ئێستا بۆ چارەسەرکردنی سیینا کۆکراوەتەوە 11 هەزار دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا