شانەی ئەمنی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە كار بۆ روبەڕوبونەوەی داعش دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و شانەی ئەمنی عێراقی تاوتوێی میكانیزمێكی هاوبەش دەكەن تاوەكو لە رێگەیەوە رووبەڕووی بیری توندڕەوی داعش ببنەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، شاندی باڵای شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقی سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی پێشمەرگە كۆبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبونەوەكەدا هەردولا تاوتوێی نوێترین میكانیزمی كاركردنی هاوبەشی میدیاییان بۆ روبەڕوبونەوەی فیكری توندڕەوی داعش كردووە.

ئەوەشهاتووە، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆی چڕكرا لەسەر داڕشتنی میكانیزمی نوێ بۆ پلانی تازەی میدیایی و یەكخستنی میتۆدەكان بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییە فیكرییەكانی داعش و لە ‌ناوبردنی، لەپاڵ بەرەنگاری و راودونانی سەربازی ئەو چەكدارانە.

هاوكات باس لەوەكراوە، بەرپرسی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق تیشكی خستوەتە سەر گرنگی یەكخستن و رێكخستنەوەی میدیا بەگشتی و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەها كۆمەڵایەتیەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا