لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردوو مەسرور بارزانی داوا لە مستەفا كازمی دەكات هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە بارەی هێرشە مووشەكییەكەی شەوی رابردووی سنووری قەزای خەبات بڵاوكردەوە و رایگەیاند نابێت چیدی ئەو جۆرە هێرشانە بەرەدوام بن.

شەوی رابردوو بە شەش مووشەك هێرشكرایە سەر قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر.

رۆژی دووشەممە 2_5_ 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند:ئەم هێرشانە، چی دیكە نابێت بەردەوام بن و پێویستە هەڵوێستی جیددی هەبێت و رێكاری كردەیی بگیرێتەبەر بۆ كۆتاییهێنان بەم دەستدرێژیانە. سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان داوا لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات، هەنگاوی پێویست و كردەیی بنێ بۆ سزادانی گرووپە تێكدەرە لە یاسادەرچووەكان و پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش، بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچانەی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە، دەنگی چەند مووشەكێك لە سنووری قەزای خەبات بیسترا. دواتر دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە، شەش مووشەك لە قەزای خەبات كەوتوونە خوارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا