پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەی دووشەممە17ی تەمموز، دووەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە16ی تەمموز، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە 2ی وەرزی دووەمی یاسادانانی بڵاوکردەوە.
بەپێی کارنامەکە سبەی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی پڕۆژەیاساکانی (دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، دژەتیرۆر، کۆلیژی فڕۆکەوانی سوپا و پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی لێخۆشبوونی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و رووسیا) کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ ئەو پڕۆژە یاسایانە دەکات.
لەکاتێکدا، دوێنی دانیشتنی یەکەمی وەرزی نوێی یاسادانان بەڕێوەچوو و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ کۆمەڵێک پڕۆژەیاسا کرا.