نوری مالیكی هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگی جەنگی سێیەم دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لە روودانی جەنگی جیهانی سێیەم دەدات و دەڵێت: جەنگەكە لە ئۆكرانیا و تایوانەوە دەستپێدەكات.

نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، لەمیانەی بەشداریكردنی بەرنامەی (لعبە الكرسی) كەناڵی ئەلشەرقییە رایگەیاند، لە داهاتوودا جگە لە ململانێی ئابووری، جەنگی گەورەش روودەدات.

مالیكی هەروەها وتی: بەهۆی ئەوەی ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت ئیرادەی رووسیا بشكێنن و ئەو وڵاتە پارچە پارچە بكەن، ترسم لەوەیە شەڕی ئۆكرانیا جیهان بەرەو جەنگێكی گەورە پەلكێش بكات.

وتیشی: رووسیا رەتی‌ دەكاتەوە رادەستی ئەمەریكا و رۆژئاوا بێت، ئەگەر ئەو دوو لایەنە سووربن لەسەر پێدانی چەك بە ئۆكرانیا و هەوڵدان بۆ شكستپێهێنانی رووسیا و هێرشكردنەسەر قوڵایی مۆسكۆ، پێشبینی دەكەم چەكی ئەتۆمی بهێنرێتە مەیدان و جەنگی جیهانی سێیەم رووبدات.

مالكی باسی لەوەشكرد، پابەندبوون بە یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان لەبارەی جەنگ و چەك و داگیركردنی وڵاتان پەراوێزخراوە، من دەڵێم ئەنجوومەنی ئاسایش نەماوە و رەنگە رژێمێكی سیاسی نێودەوڵەتی لە جیهان لە داهاتوودا لەدایك بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا