گۆڕان: چاومان لە یەكێتییە بە حیكمەتی خۆیان رێككەوتنەكە بكەنە سەرەتایەك بۆ رێككەوتنی زیاتر

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ئێمە چاومان لەوەیە و دڵنیاشین ئەم سەركردایەتییە نوێیەی یەكێتی بە حیكمەتی خۆیان بتوانن هەموو ئەو بەربەستانەی دێنە پێشەوە تێی پەڕێنن بۆئەوەی بتوانین ئەم رێككەوتننامەیە بكەینە سەرەتایەكی باش بۆئەوەی لە داهاتوودا كاری جدی تر و رێككەوتننامەی زیاتری لێبكەوێتەوە لە نێوان ئێمە و یەكێتییدا.

شوناس شێركۆ جدى ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەی راڤەی پۆڵەتیك لە رادیۆی پۆڵەتیك وتی: ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان بە یەكگرتووی چوینەتە ناو ئەم هاوپەیمانێتییەوە، ئەوەشی لە هاوڕێمانمان لە یەكێتیی نیشتمانیی بینیومانە بەیەك و یەكگرتووی بەشداربوون.

ئەو ئەندامەی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان وتی: بەداخەوە لە رابردوودا لە كاتی رێككەوتنامەی دەباشان نەتوانرا جێبەجێ بكرێت تەمەننا دەكەین وەكو بزوتنەوەی گۆڕان و هاوڕێیانمان لە یەكێتیی نیشتمانیی و لاهور شێخ جەنگیش ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە ئەو بەربەستانەی بوونەتە رێگر لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكانی رابردوو ئەو بەربەستانە تێك دەشكێنن، ئێمەش لە بزوتنەوەی گۆڕان بەڵێنمان داوە هەر بەربەستێكی ناوخۆیی یان دەرەكی هەبێت دژی دەوەستینەوە.

باسی لەوەشكرد، واژووكردنی ئەم رێككەوتننامەیە لە كاتێكدایە كە یەكێتی قۆناغێكی تازەی بڕیوە ، كۆنگرەی تازەی ئەنجامداوە و سەركردایەتی تازەی هەڵبژاردووە، ئێمە چاومان لەوەیە و دڵنیاشین ئەم سەركردایەتییە نوێیەی یەكێتی بە حیكمەتی خۆیان بتوانن بە شێوەیەك لە شێوەكان هەموو ئەو بەربەستانەی دێنە پێشەوە تێی پەڕێنن بۆئەوەی بتوانین ئەم رێككەوتننامەیە بكەینە سەرەتایەكی باش بۆئەوەی لە داهاتوودا كاری جدی تر و رێككەوتننامەی زیاتری لێبكەوێتەوە لە نێوان ئێمە و یەكێتییدا.

رۆژی 30ی نیسانی 2021، هاوپەیمانی كوردستان لە نێوان یەكێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆماركراو رۆژی 20ی حوزەیرانی 2021 ڕێككەوتنی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی و بەیەكەوەكاركردنی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان واژۆ كرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا