گۆڕان: هەرێم و بەغدا نەگەنە رێككەوتن هەڵوێستی توندمان دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دەكەن، لەئەگەری نەگەیشتنە رێككەوتنی حكومەتی عێراق و هەرێم، بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی توندی دەبێت.

شوناس شێركۆ ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، بزوتنەوەی گۆڕان بۆ سەرجەم پرسەكان هەڵوێستیان هەبووە، لەئەگەری رێككنەكەوتنی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمیش بەئەندازی پێگەی خۆیان هەڵوێستیان دەبێت.

وتیشی، “كشانەوەمان لەحكومەت یەكێك نابێت لەبژاردەكان، چونكە رێككەوتنی چوار ساڵیمان لەم كابینەیەدا هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری ئەو گەندەڵیانەی دەكرێن لەگەڵ هاتنی پەتای كۆرۆنا، نەتوانراوە وەك پێویست ئەو داهاتەی هەیە بۆ بژێوی خەڵك و موچەخۆران بەكار بهێندرێت، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر خەڵك دروستكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بێ ئەنجامی دانوستانەكانی شاندی هەرێمی كوردستان لەبەغداو نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك، لەئێستادا ئەگەری ئەوە هەیە پارتی پابەندی ئەو ئیلتیزاماتانە نەبێت كە بۆی دانراوە لەبەرانبەر بودجە و موچە، هاوڵاتیانیش داوای هەڵوێست لە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا