تائێستا كەس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كاندید نەكردووە

پۆڵەتیك پرێس:
تائێستا كەس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان كاندید نەكردووە، لەكاتێكدا بڕیارە ئەو پۆستە بەم نزیكانە یەكلابكرێتەوە.

لەو بارەوە ئاشنا عەبدوڵڵا ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: چەند رۆژێك پێش ئێستا پەیڕەوی ناوخۆیی فراكسیۆنمان پەسەند كرد، كە بەپێی پەڕەوەكە هەر ئەندامێكی فراكسیۆن دەتوانێت خۆی بۆ دەستەی سەرۆكایەتی كاندید بكات.

ئاشنا عەبدوڵڵا وتیشی: رۆژی سێ‌ شەممە، هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی نوێی فراكسیۆن گۆڕان دەكرێت، بەڵام تائێستا كەس خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید نەكردووە.

لەكۆبوونەوەی رۆژی دوو شەممە 31ی ئاب، بەئامادەبوونی ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، ژووری پەرلەمانی گۆڕان دەستلەكاركێشانەوەی عەلی حەمەساڵحی پەسەند كراوە.

عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، چەند رۆژێك پێش ئێستا، دەستی لەسەرۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان كێشایەوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەكانی لەبەرانبەر هەڵوێستی بزووتنەوەكەی لە كارەكانی حكومەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا