پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی تشرینی دووەم، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، ئەمساڵ پرۆگرامی خوێندن لە هەموو شوێنێک تەواو دەکرێت و بڕیاردان لەسەر هەژمارکردن یان هەژمار نەکردنی ساڵی خوێندن لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” هەموو دڵنیا دەکەمەوە، کاتێک وەزارەتی پەروەردە دەڵێت پرۆگرامەکانی خوێندن کەم ناکەینەوە، مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی قوتابی و خوێندکارانە، چونکە کەمکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن زیان بە خوێندکاران دەگەیەنێت و پرۆسەکەیان لێتێکدەچێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە وایە ئەگەر بایکۆت بەردەوام بێت ئەوا ئەمساڵی خوێندن هەژمار ناکرێت وتی ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە و پرۆگرامەکانی خوێندنی ئەمساڵیش لە هەموو شوێنێک تەواو دەکرێت.
جەختیکردەوە و وتی،” هەموو خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە سلێمانی دڵنیادەکەمەوە، کە درەنگ دەستیان بە خوێندن کردووە یان تائێستا دەستیان پێنەکردووە، ماف و بەرژەوەندییان پارێزراو دەبێت”.