ناتانیاهۆ سەردانی ئیمارات دەكات

ئەم بابەتە 32 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

دوای رێككەوتنی نێوانیان لەئێستادا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات تاوەكو سەردانی وڵاتی ئیمارات بكات، میدیاكانی وڵاتەكەشی سەردانەكە بە مێژووی نادەبەن.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بڕیارە 23ی ئەم مانگە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی وڵاتی ئیمارات بكات و پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات تاوتوێ بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیار بوو سەردانەكە لەهەفتەی داهاتودا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆكاری نادیار بۆ 23ی ئەم مانگە دواخراوە.
رۆژی 15ی ئەیلولی ئەمساڵ لە مەراسیمێكدا رێككەوتنی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن لە كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا واژۆ كرا.

لەمەراسیمەكەدا بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتی، “ئێمە لە پێش رۆژێكی مێژوویی و سەرەتایەكی نوێی ئاشتیداین و ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆدەكاتەوە”.

هاوكات سوپاسی هەڵوێستی حەكیمانەی سەركردایەتی ئیمارات و بەحرێنی كرد بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی و رایگەیاند، رێككەوتن تەنها لەنێوان سەركردەكاندا نییە، بەڵكو لەنێوان گەلەكاندایە.

لای خۆشیەوە عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە مەراسیمەكەدا رایگەیاند، ئاشتی رووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، خستنەپاڵی زەوییەكانی فەڵەستینیش پرۆسەی ئاشتی بەرەو پێش دەبات و هەر بژاردەیەكی دیكەی دوور لە ئاشتی دەبێتە كاولكاری بۆ ناوچەكە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک