پوتین بۆ بەشار ئەسەد: خۆشحاڵم بە بینینت لە مۆسكۆ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا لەكاتی دیدارەكەی لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لە كرملین وتی: لە سایەی هەوڵە هاوبەشەكانماندا، ئەنجامی بەرچاو لەشەڕی دژە تیرۆر لە سووریا بەدەست هاتووە.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا، لە كرملین كۆبوونەوە، لە دیدارەكەدا پوتن وتی: خۆشحاڵم بەبینینیت لە مۆسكۆ، سوپاس بۆ قەبوڵكردنی ئەم بانگهێشتە، ئێمە لە پەیوەندی بەردەوامداین پێشكەوتنێكی گەورەمان لە پەیوەندیەكانی هەردوولادا بینیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد‌، بەداخم بۆ خەڵكی سووریا لە روودانی كارەساتی بوومەلەرزەكەی 6ی شوبات، كە بوەهۆكاری ئازاری زیاتر، ئێمە هاوڕێی دڵسۆزین هەموو كارێك دەكەین، بۆ ئەوەی ئازارەكە كەمبكەینەوە.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی رووسیا دەڵێت، بەهۆی هەوڵەكانی هەردوولامان و هەبوونی هێزەكانی رووسیا لە سووریا توانیمان ئەنجامێكی گرنگ لەرووبەروونەوەی دژە تیرۆر بەدەست بێنین، ئەمەش دۆخی ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی ناوخۆ بەرەو سەقامگیری دەبات.

پوتن روونیشی كردەوە، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولامان بەبەردەوامی بەرەو پێشەوە دەچێت و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش زیاتر دەبێت.

دواین كۆبوونەوەی پوتن، سەرۆكی رووسیا و بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لە مۆسكۆ لە سێپتەمبەری ساڵی2021 بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا