پۆڵەتیک پرێس
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بەسڕەی باشوری عێراق بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا وەرگرتنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنای کردووەتە مەرج بۆ قبوڵکردنی دەوامی فەرمانبەرەکانی.
بەگوێرەی فەرمانێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بەسڕە، هەر کارمەند و فەرمانبەرێک کارتی وەرگرتنی ڤاکسین یاخود نوێترین پشکنینی PCR ی پێنەبێت دەوامی ئەو ڕۆژەی بۆ هەژمار ناکرێت.
بەپێی فەرمانە کارگێڕییەکە پێویستە پشکنینی PCR ی هەر فەرمانبەرێک ماوەکەی لە پێنج ڕۆژ زیاتر نەبێت .
وەک لە فەرمانە کارگێڕییەکەدا هاتووە ئەم بڕیارە لە ڕۆژی ٢٣ ی ئایارەوە کاری پێدەکرێت و پێویستە هەموو فەرمانبەر و کارمەندان پێوەی پابەندبن.